ئێستاش لەبیرمە کە نمرەى پۆلى شەشى زانستیم وەرگرت وتیان لە ماڵپەرى وەزارەتى پەروەردە دەتوانیت نمرەکەت وەربگریت زۆر دڵخۆش بووم بەمە وتم لەوانەیە لە ئێستەوە ئەوەى کە وتیان حکومەتى ئەلکترۆنى جێبەجێى بکەن و ئیتر زۆربەى کارى هاوڵاتیان لە ماڵپەر/پێگەى تایبەت بە وەزارەت و دام و دەزگاکانى حکومەت کارئاسانیان بۆ بکرێت وا بکەن کە خەڵکى لەماڵى خۆیەوە کارەکانى ڕاپەرێنێت چەند هەڵوێستێك؛
سەرەتا بۆ وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان…
لەوە دەچێت حکومەتى ئێمە یان گوێ بە بوارى وێب نادەن یان فەقیرن لەڕووى ماددیەوە و نەتوانن ماڵپەرێکى تایبەتى بچکۆلانە بۆ وەزارەتێکى بە ناو گەورە بکەنەوە چەند خۆش دەبوو هەموو ماڵپەرێکمان هەبوایە ناوى پزیشکە پسپۆڕەکان و نەخۆشخانەکان و پێداویستییەکانى ترى تێدا بووایە بە ناوى ماڵپەرى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم . .زۆر لە ماڵپەرەکانى وەزارەتەکان و دام و دەزگاکان گەڕام بۆ ماڵپەرى تەندروستى و تەنانەت لە ماڵپەرى فەرمى حکومەتى هەرێم کە کار و چالاکییەکانى حکومەتێکى کوردى لە سەرەتاکەى بە ئینگلیزى دەبینیت ! گەڕام نەمدۆزییەوە بۆ کارێکى خۆم بوو دواتر هانام برد بۆ وێبچن کە ماڵپەرێکە خزمەت بە بوارى وێبى کوردى دەکات داواى ماڵپەرى تەندروستیم کرد بەڵام بەداخەوە لینکێکیان دامێ کە بەهۆى نوێنەکردنەوەوە (پارە نەدان)ەوە داخرابوو !
جارێکیان بابەتێکى زۆر سەرنج ڕاکێشم خوێندەوە بە ناوى ( زانکۆ لەسەر لا) کە لەلایەن بەڕێز کاک ( سیا ) نووسرابوو , زۆر سەرنجى ڕاکێشام و زۆر سەرسام بووم کە ئەو زانکۆیەى کە لە شارە هەڵمەت و قوربانببە ئاوهان بۆ ئایتى ئەبێت بۆ بوارەکانى ترى زانکۆ چۆن بن ! هیوادارم ڕۆژێک لە ڕۆژان بابەتێک بخوێنمەوە بە ناوى حکومەتى ئەلکترۆنى لەسەر لا یان هەر لایەکى تر !
جا هیواخوازم (هەرچەندە هیواکان لەم چوارچێوەیەدا بوونى نییە ) حکومەتەکەمان کەمێک چاو بە ئەلکترۆن بوونى خۆیدا بخشێنێتەوە و کارئاسانى بۆ کەسانێکى وەک تۆ بکەن کە ئێستا ئەم بابەتە دەخوێنیتەوە…
دەستخۆش دکتۆر گیان، تەنها یەک تێبینى، سەردێرى سەرەوە RTL ـبکە.
هەر بمێنى
دهست خۆش براکهم ئینشاڵا سهرکهوتوو دهبیت له نووسینی بابهت دا ههر بژیت
پاش سڵاوم،
## تەکنەلۆژیا پێویستی بەئامێرە و ئامێریش بەووزە. ##
شەش ئەمپێری و کارەبای نیشتیمانی و موەلیدەی گەڕەک لەگەڵ سیستەمی ئایتی زۆر زۆر دوورن!
بەڕای من باگلەیی لەحکومەتەکە نەکەین یەکەمجار، چونکە زۆربەی حکومەتەکان خەڵکی سیاسی بەڕێوەی دەبەن، جائەوانەی خۆمان چەند سیاسین؟ ئەوە لایەکی ترە. بەڵام پرسیار ئەوەیە ئێمە هەموو کوون و قوشبنەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانمان پڕ کردووە لەدکتۆرا و ماستەر.
ئایا بەڕاستی ئەمانە و دەستەی زانکۆ …هتد کۆبوونەوەیان نییە؟
پلانی ساڵانەیان نییە؟ بودجەکانیان چۆن پەخش دەکەن؟ کێ هەیە لێیان بپرسێتەوە؟
هەموومان دەزانین ئەمانە هەمووی دەکرێن |تەنها وەکو ڕۆتین| بەڵام بەناوەڕۆکی بۆشەوە دەردەپەڕن و بۆ کۆمەڵێک گیرفان و پڕۆژەی وەهمی ترە!
لەبیرمە لەسەر داوای برایەک لەپەیمانگایەکی ئایتی سلێمانی سکریپتێکی بچوکم بەزمانی php نوسی لەگەڵ mysql کاری دەکرد بۆ ئەوەی خوێندکار لەڕێگای ژمارەی ئیمتیحانی خۆیەوە بچیتە بەشی خۆی و مامۆستا نومرەکان بدات بۆ هەر یەکەیان و تەنها بەڕێوبەر توانای گۆڕینی هەبێت دوای ناردنی لەلایەن مامۆستاوە.
ئەمە لەکاتێکدا نەمزانیبوو کەسیستەمێکی خۆڕایی وەکو http://moodle.org/about/ هەیە کەئەکرێت زانکۆ و پەیمانگاکانمان لەڕێی چەند وێبماستەری ڕێک و پێکەوە هەموو کاری نامە و موحازەرات و نمرە و زانیاری سەرچاوە و توێژ و شیکار بکەن لەسەر یەک پلاتفۆرم کەهی حکومەت پشتگیری مادی ڕاژە و دابینکردنی بکات شەرت نییە لەناوەوەی کوردستان بێت.
سوپاسی دووبارە
بەداخەوە ، ئەوەتا پەیمانگای زانستی کۆمپیوتەر پارەی هۆستەکەیان نادەن کە بەسەر چووە چونکە سەرەتا من گرتوومە کەوتومەتە بەینەوە نازانم چی بکەم ئاخر ئەمە ڕاستە پەیمانگای کۆمپیوتەر نەتوانێت و نەزانێت هۆستەکەی نوێ بکاتەوە ، بەشانازیەوە ئەو کەسەی کە کاک سیامەند ئەو سکرێپتەی بۆدروستکرد من بووم ، دەستت خۆش بێت ، بەڵام بەداخەوە ئەوانە هەرگیز شایستەی ئەوەنەبوون کەسێک لەرێگەی نێتەوە ماندووکەم بۆیان بەڵام درەنگ زانیم ، جا وازیان لێ بێنن بزانن خۆیان دەگەنە کوێ و تا کوی دەڕۆن لەسەر نەزانین ، هەر بمێنن.