پۆستى ئەلکترۆنیت لێرە دابنێ بۆ ئاگاداربوون لە دواترین بابەتەکانى ئەم ماڵپەرە
بەشداربوون لەڕێگەى خزمەتگوزارى RSS
Rss ى بابەتەکان Rss ى بۆچوون
بە پێى توێژینەوەیەکى نوێ کارکردن بۆ ماوەى زیاتر لە ٤٠ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا دەبێتە هۆى پەککەوتنى خێرا لەسەرەتاى تەمەندا.
ئەم توێژینەوە لەسەر زیاتر لە ٢٢٠٠ کارمەندى حکومەتى بەریتانیا ئەنجامدرا و لە ئاکامدا دەرکەوت ئەو کارمەندانەى کە بۆ ماوەیى زیاتر لە ٤٠ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا کاردەکەن تواناى هەستەوەرى و زانینیان لە چەند تاقیکردنەوەیەکى دیاریکراودا لاواز دەبێت و ئاستى زیرەکییان لەسەرەتاى تەمەنیاندا دادەبەزێت , ئەمەش بە بەراورد بەو کارمەندانەى کەکاتى دەوامى فەرمییان ٣٥ بۆ ٥٠ کاتژمێرە لە هەفتەیەکدا.
(( ماریانا فیرتانین)) بەڕێوبەرى توێژینەوەکان لە پەیمانگاى تەندروستى فنلەندى وتى ؛ مەرج نییە هۆکارى لاواز بوونى ئاستى زیرەکى لەو کارمەندانەدا زۆرى کارکردنیان بێت , بەڵکو چەند هۆکارێکى تر لە پشت ئەم کێشەیەوە هەیە لەوانەش ئەو هۆکارانەى کە پەیوەندیان بە سروشتى هەندێک کارەوە هەیە , یان ئاستى فێربوون لاى هەندێک لە فەرمانبەران , یان بارى تەندروستى ئەو کارکەرە وەکو بوونى پەستانى خوێن و نەخۆشییەکانى دڵ . بەپێى توێژینەوەیەکى تریش کە تیایدا بۆ ماوەى ٥ ساڵ چاودێرى ٢٢١٤ کارمەندى تەمەن ٣٥ بۆ ٤٠ ساڵ کرا , ئەوانەى زیاتر لە ٥٥ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا کار دەکەن نیشانەکانى دابەزینى ئاستى زیرەکییان تیا دەردەکەوێت .
هەفتانە