گرێی مه‌مک

گرێی مه‌مک

تاگەکان : , ,
نووسراوە لەلایەن بەهزاد لە ڕێکەوتى شه‌ممه‌, ئه‌یلول 19, 2009, 5:19
ئەم بابەتە نووسراوە لە بەشى: بابەت, سەنتەرى نەخۆشییەکان بۆچوون 8 بۆچوون بۆچوون .
گرێی مه‌مک
بریتییه‌ له‌ گه‌شه‌ی شانه‌ له‌ناو مه‌مک. گرێی مه‌مک ده‌کرێت دیار بێت و قه‌راغێکی
دیار هه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌کرێت زۆر به‌ربڵاو و بێت له‌ ناو مه‌مک. له‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ گرێی مه‌مک هه‌ندێ گۆڕانکاری تریش له‌  مه‌مک ببیندرێت وه‌ک سوورهه‌ڵگه‌ڕان و گه‌وره‌بوون و ناڕێکی له‌ شێوه‌ و ئازار و چونه‌ ژووره‌وه‌ی مه‌میله‌ بۆ ناوه‌وه‌ی مه‌مک و هه‌ندێک جار شله‌ ده‌رده‌چێت له‌ مه‌مک.
هه‌ندێک جار گرێی مه‌مک نیشانه‌ی شێره‌په‌نجه‌ی مه‌مکه‌، بۆیه‌ پزیشک هه‌موو گرێیه‌ک باش هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. سوپاس بۆ خوا‌ زۆربه‌ی گرێیه‌ مه‌مکیه‌کان شێره‌په‌نجه‌ نین.
هۆکاره‌ی دروستبوونی؛
شێره‌په‌نجه‌
کیس
به‌رکه‌وتن و برینداربوون
شانه‌ی چه‌وری
هه‌ورکردنی شانه‌ی مه‌مک
کیسی  شیری
که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟
کت و پڕ سه‌ردانی پزیشک بکه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی گرێی مه‌مک، ئه‌گه‌ر؛
گرێیه‌ مه‌مکیه‌که‌ نوێ بوو یاخود نائاسی بوو و جیاواز بوو له‌ شانه‌کانی ده‌وروبه‌ری تری مه‌مک.
گرێی مه‌مه‌کیه‌که‌ نه‌ڕۆیش دوای یه‌ک ماوی بێ نوێژی.
گۆڕان له‌ گرێیه‌که‌ ڕوویدا واته‌ گه‌وره‌بوو یاخود ڕه‌ق بوو یاخود ئه‌گه‌ر زۆر دیار بوو له‌چاو شانه‌کانی تری مه‌مک.
خوێن یاخود شله‌ و کێم له‌ مه‌مکت هات.
گۆڕانکای له‌سه‌ر ڕووی پێسیتی مه‌مک دروست بوو، وه‌ک سوور هه‌ڵگه‌ڕان و جونه‌وه‌یه‌ک و کون کون بوون.
ئه‌گه‌ر مه‌میله‌ چۆوه‌ ژووره‌وه‌ بۆ ناو مه‌مک.
ئازاری مه‌مک
ئازاری مه‌مک جۆرێکی ناڕه‌حه‌تی باوه‌ له‌ ئافره‌تان، له‌ هه‌ر ده‌ ئافره‌ت، حه‌فتیان تووشی ئازاری مه‌مک ده‌بن له‌ جیهان.
له‌ 10 له‌ سه‌دای ئافره‌تان ئازارێكی مامناوه‌ندی بۆ توندیان هه‌یه‌ زیاتر له‌ پێنج ڕۆژ له‌ مانگێک. له‌ هه‌رندێك باردا ئازاری مه‌مک به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ درێژایی ماوه‌ی بێ نوێژی. ئافره‌تان دوای ماوی نائومێدیش ڕووبه‌ڕووی ئازاری مه‌مک ده‌بنه‌وه‌ به‌ڵام ئازاری مه‌مک له‌ ئافره‌تانی گه‌نج زیاتره‌. کاتێک ئازاره‌که‌ تونده‌، کاریگه‌ریه‌کی زۆر سه‌ختی ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌.
ئازاری مه‌مک به‌ ته‌نها زۆر به‌ده‌گمه‌ن نیشانه‌ی شێره‌په‌نجه‌ی مه‌مک ده‌گه‌یه‌نێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ئازارێکی به‌رده‌وامی نادیاری مه‌مک هه‌بوو، پێویسته‌ بپشکندرێی له‌لان پزیشکه‌وه‌.
ئازاری مه‌مک له‌ونه‌یه‌ په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌ ماوه‌ی بێ نوێژی له‌وانه‌شه‌ په‌یوه‌ندی نه‌بێت. هه‌ندێک جار گرێی له‌گه‌ڵه هه‌ندێک جار نا.
که‌ی سه‌ردای پزیشک بکرێت؟
سه‌ردانی پزیشک بکه‌ ئه‌گه‌ر ئازاری مه‌مکت هه‌بوو و به‌رده‌وام بوو ڕۆژانه‌ بۆ زیاتر له‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک. هه‌روه‌ها پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشک بکرێت بۆ ئه‌گه‌ر ئازاره‌که‌ خراپتر بوو یاخود ئه‌گه‌ر کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر کاری ڕۆژانه‌ت. هه‌روه‌ها سه‌ردانی پزیشک بکه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندی ئه‌گه‌ر ئازرت هه‌بوو له‌ یه‌ک شوێنی دیاری کراوی مه‌مکت.
هۆکاره‌کانی؛
له‌ زۆربه‌ی جاره‌کاندا ناشێ هۆی ته‌واوی ئازاری مه‌مک دیاری بکرێت، به‌ڵام هه‌ندێک هۆکار هه‌ن به‌ژداری ده‌که‌ن له‌ دروستبوون وه‌ک؛
هۆڕمۆنی زۆربوون
ناهاوسه‌نگی له‌ ترش چه‌وریه‌کان له‌ناو خانه‌کان.
به‌کارهێنانی ده‌رمان، به‌تایبه‌تی ده‌رمانی هۆڕمۆنی.
قه‌باره‌ی مه‌مک، ئه‌و ئافره‌تانی مه‌مکیان گه‌وره‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ تووشی ئازاری مه‌مک ببن.
چاره‌سه‌ری له‌ماڵه‌وه‌؛
تاکو ئێستا که‌مێک له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشانی کاریگه‌ری گرنگی خۆبه‌خۆیان داوه‌، له‌وانه‌یه‌ یارمه‌تیت بدات به‌ڵام هه‌ندێک جار باره‌که‌ خراپتر ده‌کات. ئه‌مانه‌ن؛
په‌ستانێک سارد یاخود گه‌رم بخه‌ره‌ سه‌ر مه‌مک.
مه‌مکدانی ته‌واو و فیت ببه‌سته‌.
پشوو بده‌.
ئه‌و خۆراکانه‌ی که‌ کافایینیان تێدایه‌ که‌م بکره‌وه‌ یاخود مه‌خۆ.
چه‌وری که‌م بکه‌ره‌وه‌ له‌ خۆراکت.
ئازارشکێن به‌کاربهێنه‌ وه‌ک پرۆفین.
لە پزیشک.کۆم

گرێی مه‌مک

بریتییه‌ له‌ گه‌شه‌ی شانه‌ له‌ناو مه‌مک. گرێی مه‌مک ده‌کرێت دیار بێت و قه‌راغێکی دیار هه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌کرێت زۆر به‌ربڵاو و بێت له‌ ناو مه‌مک. له‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ گرێی مه‌مک هه‌ندێ گۆڕانکاری تریش له‌  مه‌مک ببیندرێت وه‌ک سوورهه‌ڵگه‌ڕان و گه‌وره‌بوون و ناڕێکی له‌ شێوه‌ و ئازار و چونه‌ ژووره‌وه‌ی مه‌میله‌ بۆ ناوه‌وه‌ی مه‌مک و هه‌ندێک جار شله‌ ده‌رده‌چێت له‌ مه‌مک.

هه‌ندێک جار گرێی مه‌مک نیشانه‌ی شێره‌په‌نجه‌ی مه‌مکه‌، بۆیه‌ پزیشک هه‌موو گرێیه‌ک باش هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. سوپاس بۆ خوا‌ زۆربه‌ی گرێیه‌ مه‌مکیه‌کان شێره‌په‌نجه‌ نین.

هۆکاره‌ی دروستبوونی؛

شێره‌په‌نجه‌

کیس

به‌رکه‌وتن و برینداربوون

شانه‌ی چه‌وری

هه‌ورکردنی شانه‌ی مه‌مک

کیسی  شیری

که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟

کت و پڕ سه‌ردانی پزیشک بکه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی گرێی مه‌مک، ئه‌گه‌ر؛

گرێیه‌ مه‌مکیه‌که‌ نوێ بوو یاخود نائاسی بوو و جیاواز بوو له‌ شانه‌کانی ده‌وروبه‌ری تری مه‌مک.

گرێی مه‌مه‌کیه‌که‌ نه‌ڕۆیش دوای یه‌ک ماوی بێ نوێژی.

گۆڕان له‌ گرێیه‌که‌ ڕوویدا واته‌ گه‌وره‌بوو یاخود ڕه‌ق بوو یاخود ئه‌گه‌ر زۆر دیار بوو له‌چاو شانه‌کانی تری مه‌مک.

خوێن یاخود شله‌ و کێم له‌ مه‌مکت هات.

گۆڕانکای له‌سه‌ر ڕووی پێسیتی مه‌مک دروست بوو، وه‌ک سوور هه‌ڵگه‌ڕان و جونه‌وه‌یه‌ک و کون کون بوون.

ئه‌گه‌ر مه‌میله‌ چۆوه‌ ژووره‌وه‌ بۆ ناو مه‌مک.

ئازاری مه‌مک

ئازاری مه‌مک جۆرێکی ناڕه‌حه‌تی باوه‌ له‌ ئافره‌تان، له‌ هه‌ر ده‌ ئافره‌ت، حه‌فتیان تووشی ئازاری مه‌مک ده‌بن له‌ جیهان.

له‌ 10 له‌ سه‌دای ئافره‌تان ئازارێكی مامناوه‌ندی بۆ توندیان هه‌یه‌ زیاتر له‌ پێنج ڕۆژ له‌ مانگێک. له‌ هه‌رندێك باردا ئازاری مه‌مک به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ درێژایی ماوه‌ی بێ نوێژی. ئافره‌تان دوای ماوی نائومێدیش ڕووبه‌ڕووی ئازاری مه‌مک ده‌بنه‌وه‌ به‌ڵام ئازاری مه‌مک له‌ ئافره‌تانی گه‌نج زیاتره‌. کاتێک ئازاره‌که‌ تونده‌، کاریگه‌ریه‌کی زۆر سه‌ختی ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌.

ئازاری مه‌مک به‌ ته‌نها زۆر به‌ده‌گمه‌ن نیشانه‌ی شێره‌په‌نجه‌ی مه‌مک ده‌گه‌یه‌نێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر ئازارێکی به‌رده‌وامی نادیاری مه‌مک هه‌بوو، پێویسته‌ بپشکندرێی له‌لان پزیشکه‌وه‌.

ئازاری مه‌مک له‌ونه‌یه‌ په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌ ماوه‌ی بێ نوێژی له‌وانه‌شه‌ په‌یوه‌ندی نه‌بێت. هه‌ندێک جار گرێی له‌گه‌ڵه هه‌ندێک جار نا.

که‌ی سه‌ردای پزیشک بکرێت؟

سه‌ردانی پزیشک بکه‌ ئه‌گه‌ر ئازاری مه‌مکت هه‌بوو و به‌رده‌وام بوو ڕۆژانه‌ بۆ زیاتر له‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک. هه‌روه‌ها پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشک بکرێت بۆ ئه‌گه‌ر ئازاره‌که‌ خراپتر بوو یاخود ئه‌گه‌ر کاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر کاری ڕۆژانه‌ت. هه‌روه‌ها سه‌ردانی پزیشک بکه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندی ئه‌گه‌ر ئازرت هه‌بوو له‌ یه‌ک شوێنی دیاری کراوی مه‌مکت.

هۆکاره‌کانی؛

له‌ زۆربه‌ی جاره‌کاندا ناشێ هۆی ته‌واوی ئازاری مه‌مک دیاری بکرێت، به‌ڵام هه‌ندێک هۆکار هه‌ن به‌ژداری ده‌که‌ن له‌ دروستبوون وه‌ک؛

هۆڕمۆنی زۆربوون

ناهاوسه‌نگی له‌ ترش چه‌وریه‌کان له‌ناو خانه‌کان.

به‌کارهێنانی ده‌رمان، به‌تایبه‌تی ده‌رمانی هۆڕمۆنی.

قه‌باره‌ی مه‌مک، ئه‌و ئافره‌تانی مه‌مکیان گه‌وره‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ تووشی ئازاری مه‌مک ببن.

چاره‌سه‌ری له‌ماڵه‌وه‌؛

تاکو ئێستا که‌مێک له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشانی کاریگه‌ری گرنگی خۆبه‌خۆیان داوه‌، له‌وانه‌یه‌ یارمه‌تیت بدات به‌ڵام هه‌ندێک جار باره‌که‌ خراپتر ده‌کات. ئه‌مانه‌ن؛

په‌ستانێک سارد یاخود گه‌رم بخه‌ره‌ سه‌ر مه‌مک.

مه‌مکدانی ته‌واو و فیت ببه‌سته‌.

پشوو بده‌.

ئه‌و خۆراکانه‌ی که‌ کافایینیان تێدایه‌ که‌م بکره‌وه‌ یاخود مه‌خۆ.

چه‌وری که‌م بکه‌ره‌وه‌ له‌ خۆراکت.

ئازارشکێن به‌کاربهێنه‌ وه‌ک پرۆفین.

لە پزیشک.کۆم

You can leave a response , or trackback from your own site .

8 بۆچوونەکان لەسەر “گرێی مه‌مک”

  1. 23 ئه‌یلول, 2009, 3:57

    :oops: سلاوجؤنن جاكن بةراستى زؤربةسوودة دةستتان خؤش :lol:

  2. 23 ئه‌یلول, 2009, 3:57

    سلاو زؤرسوباس بؤ بابةتةكةتان بةسوودة :oops:

  3. 23 ئه‌یلول, 2009, 4:03

    سلاو جةندبرسياريكم هةيةلةسةرتةندروستى ئافرةتان دةتوانن وةلامم بدةنةوة زؤر سوباستان دةكةم ؟؟؟ :roll:

  4. 23 ئه‌یلول, 2009, 4:34

    بەڕێز سروشت بە پێى توانا هەوڵ ئەدەین وەڵامى پرسیارەکانى بەڕێزتان بدەینەوە … دەتوانیت پرسیارەکانت بەم ئیمەیڵە بنێریت tendrusti@hotmail.com

  5. gull
    24 ئه‌یلول, 2009, 12:56

    سوباستان ئه كه م هيوادارم هه ميشه بابه تي له م جوره بلاوو بكريته وه ده ستان خووش ………….. :wink: :lol:

  6. 28 ئه‌یلول, 2009, 5:27

    ده‌ستان خۆش بێت بۆم ئه‌م بابه‌ته‌ به‌سوده‌ به‌هیوام به‌رده‌وامبن

  7. 19 تشرینی یه‌كه‌م, 2009, 22:49

    :-D :-D dasttan xosh

  8. galawej
    15 تشرینی دووه‌م, 2009, 1:51

    slaw barasti babatakantan jwana wa basuda, balam dakre la sar babati pestish hande zanyari bdan ta btwanin sudyan le war grin. zor sopas

بۆچوون بنووسە


بەشانازییەوە وۆرد پرێس بەکاردێنین .