بریتییە لە گەورە بوونى قەبارەى مەکى نێرینە ئەگەر چى لەدواى لەدایکبوون بێت یان لە قۆناغى هەرزەکاریدا بێت , ئەمەش هۆکارى دەگەڕێتەوە بۆ زۆرى ڕژاوەکانى ڕژێنەرەکانى دەورى مەمک , ئەم نەخۆشییە بە شێوەیەکى ئاساى هەردوو مەمک دەگرێتەوە bilateral بەڵام ئەشگونجێت تەنها یەک لاى مەمک بگرێتەوە unilateral , سەرەراى ئەوەى کە گەورە بوونى مەمک لە نێرینەدا لەوانەیە بگەڕێتەوە بۆ زۆرى و کۆبونەوەى چەورى بێت لەم کاتەدا پێیى دەوترێت (درۆزنە مەمکى نێرینە)pseudogynecomastia.
هەندێک لە توێژەران لەو بڕوایەدان کە هۆرمۆنى (ئۆسترۆجین) لە لایەن نێرینەوە دەرنادرێت بە پاڵپشتى ئەوەى کە ئەم هۆرمۆنە هۆرمۆنێکى مێیەکییە وە لە لەشى مێینەدایە بەڵام لە ڕاستیدا ئەم هۆرمۆنە بەڕێژەیەکى کەم لە لەشى نێرینەدا هەیە کە فرمانى ڕێکخستنى چڕى ئێسکە regulate bone density وە هەروەها پەیوەندى هەیە بە بەرهەم هێنانى تۆو sperm production وە پەوەندى هەیە بە بارى دەروونى mood وە هەروەها بە تەندروستىدڵ و سوڕى خوێن.
هۆرمۆنى مێیەکى لە نێرینەدا بەرهەم دەهێنرێت لە ماسوولکەکان و پێست و ڕیشاڵە چەورییەکان لەسەر شێوەى (ئیسترۆجین ) (ئیسرادیۆل) - estrone and estradiol ئەمەش بە کاریگەرى ئەنزیمى (ئەندرۆستێندیۆن) androstenedione وە ڕێژەى ئاسایى بەرهەم هێنانى هۆرمۆنى نێرەکى بۆ هۆرمۆنى مێیەکى لە لەشدا بە ڕێژەى ١٠٠ بۆ یەکە . لەگەڵ ئەوەى لە سوڕى خوێندا ٣٠٠ هۆرمۆنى نێرەکى بە ١ هۆرمۆنى مێیەکییە.
تەمەنى دەرکەوتنى نەخۆشییەکە ؛
ڕێژەیەکى تازە لەدایکبوان کە دەگاتە ٦٠ بۆ ٩٠ لەسەدى ئەوانە بەشێوەیەکى کاتى قەبارەى سنگ(مەمک)ــیان زیاد دەکاتبۆ ماوەى دوو هەفتە یان سێ هەفتە پاش لەدایکبوون دواى ئەوە دەگەڕێنەوە بارى ئاسایى transient gynecomastia ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ زۆرى هۆرمۆنى مێیەکى لە خوێنەکانیاندا کە لەماوەى سکپڕیدا لە دایکیانەوە وەریانگرتووە لە ڕێگەى خوێنەوە.
بەڵام بۆ تەمەنى هەرزەکاران ڕێژەیان لە ٤ بۆ ٧٠ لەسەدن کە سەرەتای دەرکەوتنى ئەم بارە لە تەمەنى ١٠ بۆ ١٢ ساڵى دەبێت وە ئەم بارە کەم دەبێتەوە لە ماوەى ١٨ مانگدا , زۆربەى بارەکان لە تەمەنى ١٧ ساڵیدا نامێنن , زۆربەى بارەکان لەو کەسانەدا بەدى دەکرێت کە کێش یان زۆرە یان باڵایان بەرزە…
لەگەڵ ئەوەى ئەم نەخۆشییە کەسى تووشبوو توشى گرفتى دەرونى دەکات و واى لێدەکات کە هەمیشە ئاگاداربێت لە کۆڕ و کۆبونەوەکان و هەمیشە هەوڵ دەدن سنگیان بشارنەوە یان لەکاتى مەلە کردندا شەرم دەکات کە جلوبەرگەکانى دابکەنێت و زۆر کێشەى تر..
نیشانەکانى نەخۆشییەکە؛
١-ئاوسان و گەورەبوونى سنگ Swollen breast gland tissue
٢-هەستکردن بە ئازار لەکاتى دەستلێدانى مەمک Breast tenderness
٣-دەرچوونى دەردراو لە مەمک Nipple discharge
٤-گەورە بوون و ئاوسانى گۆى مەمک بەتایبەت لە هەرزەکاراندا Swollen nipples
ئەو هۆکارانەى کار لە گەورەبوونى مەمک دەکەن؛
١-تەمەنى هەرزەکارى
٢-زۆرى تەمەن
٣-زۆرى کێشى لەش
٤-بەکارهێنانى ماددەى بەهێزکەر کە ماددەى ئیسترۆیدى تێدایە anabolic steroids or androgens
٥-هەندێک نەخۆشى وەک نەخۆشییەجگەر یان نەخۆشى گورچیلە
٦-بوونى ئەو بارە لە خێزاندا.
کاریگەرە خراپەکانى نەخۆشییەکە؛
١-ئاڵۆز بوونى بارى دەروونى کەسى تووشبوو.
٢-ئەگەرى تووشبون بە خانەى پیس (سەرەتان)لە مەکى نێرینەدا زیاد دەکات.
کەى پێویست بە ڕێنمایى پزیشک دەکات؟
لەکاتى ئاوسانى یان بوونى ئازارێکى زۆر یان درچوونى دەردراو لە مەک پێویستە ئەو کەسە ڕێنمایى پزیشکى پێ بدرێت.
هۆکارى نەخۆشییەکە ؛
ڕودانى گەورە بوونى مەمک لە نێرینەدا دەگەڕێتەوە بۆ ناهاوسەنگى لە نێوان هۆرمۆنى (تێستۆستیرۆن) testosterone و هۆمرێنى مێیەکى (ئیسترۆجین) estrogen کە دەبێتە هۆى زیاد بوونى هۆرمۆنى مێیەکى و کەم بوونەوەى هۆرمۆنى نێرەکى , ئەم ناهاوسەنگییەش بە تایبەت لە قۆناغەکانى هەرزەکاریدا دەردەکەوێت.
چارەسەرى نەخۆشییەکە؛
زۆربەى زۆرى بارەکان خۆکارانە چاک دەبنەوە بەبێ ئەوەى پێویستى چارەسەر هەبێت بەڵام هەندێک بار پێویستى بە چارەسەر دەبێت و بۆ ئەم مەبەستەش پێویستى بە پزیشکى پسپۆڕ هەیە لەو بوارەدا و پێویست بە ڕێنمایى پزیشک دەکات و لەگەڵ ئەوەى هەندێک بار پێویستە نەشتەر گەرى بۆ بکرێت.
تایبەت بە ماڵپەرى تەندروستى
Dr Dest xosh!
سوپاس کاک برووسک , بەخێربێیت بۆ تەندروستى
سووپاس ماڵەکەم، چاوت ماچ ئەکەم
دهست خۆش کاک بههزاد، بابهتێکی گرنگ بوو
ده س خوش بو ئه و بابه ته من حا له تيك وام هه يه توشى قه له قيه كى زورى كردووم .سوديكى زورم لى بينى هه ر سه ركه وتو بى
من بيم واية هؤكارةكةى دةكةريتةوة بؤ زؤر خواردنى مريشك جونكة مريشك هؤرمؤنى نيرينة و ميينةى دةدريتى كة ئةمةش دةبيتة هؤى ئةوةى كوران مةمكيان زل بيت وة ئافرةتانيش موويان لى برويت