بۆ ئەوانەى کە بڕیار دەدەن بە شێوازى قۆناغ بە قۆناغ جگەرە تەرک بکەن ، چەند کەرەستە و ئامرازێک هەن کە دەبنە یارمەتیدەر
وەک لەزگەى نیکۆتین کە لەسەر پێست دەدرێت و لە پێستەکەوە نیکۆتینەکە دەمژرێت بۆ ناو خوێن و بەوەش کەسەکە ئارەزوى بۆ جگەرە کەم دەبێتەوە ، هەروەک بنێشتى نیکۆتین و حەپى نیکۆتینیش هەیە و جگەرە کێش دەیانخاتە دەمییەوە و بەوەش نیکۆتین لە ڕێى کۆئەندامى هەرسەوە وەردەگیرێت و هەریەکە لەوانەش ٢٥ میللیگرام نیکۆتینیان تێدایە ، بەڵام لە هەر جگەرەیەک ٧٥ میللیگرام نیکۆتین هەیە . هەروەک لەو ڕێیەوە کۆئەندامى هەناسەدان لە پیسبوون و نەخۆشى دەپارێزێت و نیکۆتین و چوار هەزار ماددەى دیکەى بەرناکەوێت کە لە جگەرەدا هەن و زیانیان هەیە وەک قەتران و یەکەم ئۆکسیدى کاربۆن.
بەهۆى زیادبوونى زانیارییەکان سەبارەت بە زیانە تەندرووستیەکانى جگەرە کێشان ، ئێستا چەندین دامەزراوە و سەنتەرى پزیشکى و دەروونى و کۆمەڵایەتى چالاکانە کاردەکەن بۆ دۆزینەوەى ئامراز و هۆکارى یارمەتیدەر بۆ تەرککردنى جگەرە . بۆ نموونە پێکهێنانى (کۆمەڵەى تەرککردنى جگەرە ) مە بەسەرپەرشتى ڕێکخراوێک ئەندامەکانى بەڵێن دەدەن واز لە جگەرە کێشان بهێنن و پەیوەندى لە نێوان خۆیان و ڕێکخراوەکەشدا درووست دەکەن و لەو ڕێگەیەشەوە جگەرە تەرک دەکەن.
هەروەها خەواندنى موگناتیسیش هۆکارێکى یارمەتیدەرى دیکەیە و لەو ڕێگەیەوە ئیرادەى کەسەکە بەهێز دەرێت و واز لە جگەرە دەهێنێت.
چارەسەر کردن لەڕێگەى گژوگیاوە بە هۆکارێکى یارمەتیدەرى دیکە دادەنرێت لە گەڵ چارەسەرکردن بە شێوازى پزیشکى چینى کە کوتانى جەستەیە لە ڕێگەى دەرزییەوە.

سڵاو ، ده‌ستان خۆش بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته جوان و به سوود و به هێزه!
به‌ڵام به ڕای ئێوه چۆن بتوانم ئه‌م له‌زگه‌یه‌ی نیكۆتینه به ده‌ست بێنم؟ وه له چ شوێنێك ده‌ستم ئه‌كه‌وێت چونكه به‌راستی جگه‌ره ژیانی تاڵ كردووم ته‌واو لێی بێزارم به‌ڵام به داخه‌وه ناتوانم وازی لێبێنم هۆیه‌كه‌ش خۆتان باش ئه‌زانن كه چۆن جگه‌ره له‌گه‌ڵ خوێنی انسان تێكه‌ڵ ئه‌بێ
زۆر زۆر مهمنوونتانم یارمه‌تی ده‌رم بن له بواره
دووباره ده‌ستان خۆش!
بەڕێز ؛ واز هێنان لە جگەرە شتێکى هێندە گران نییە ! ئەتوانیت بێ ئەوەى لەزگە یاخود ئامرازەکانى تر بەکار بهێنن واز لەو کارە بهێنن , دەتوانیت هەوڵ بدەیت کەمى بکەیتەوە بۆ نموونە ئەمڕۆ ١٠ جگەرە دەکێشیت بەیانى بەڵێن بدە کە بیکەیت بە ٨ و بەڵێنەکەت لە بیرمەکە ! لەگەڵ ئەوەى بەکارهێنانى بنێشت یاخود خۆ خەریککردن بەکارێک لەو کاتانەى ئارەزووى کێشانى جگەرە دەکەیت هۆکارێکن بۆ دورکەوتنەوە لە کێشانى جگەرە …
بۆ لەزگەى ئاماژە پێکراو هەوڵ دەدەم ناوونیشانت بۆ وەربگرم !
سوپاس
سلاو……..سوپاس بۆ ههلبژهردنی ام بابه‌ته بۆ پیشهندانی خه‌لک و ریگه کانی وه‌ز هینان له جگه‌ره کیشان به‌لام هه‌ر که‌سه‌ک بیه‌ویت وه‌ز له جگه‌ره بینیت اتوهنی وه‌ز بینیت ته‌نها آوه گرینگه جگره کیش بویرانه آو بریاره بده‌ت و سور بیت له سه‌ر بریهرهکهی بۆ جه‌ند رۆژیک خۆ رهگر بیت خۆت بکه به پهلهوهن و جگه‌ره بکه به دوژمن بتوانه تۆ پهلهوهنی او شه‌ره بیت تۆ به سه‌ر جگه‌ره سه‌رکه‌وی هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ آوکهسهنهی واز له جگه‌ره ده‌هینیت …….. له‌گه‌ل ریزم بۆ خوینه‌ران
دەست خۆش بێت کاک بەهزاد بابەتێکی گرنگە بۆ ئەو کەسانەی ئالوودە بوون بە دەست جگەرە کێشانەوە
slaw barezan zoor zoor supas barasti babateki chwantan amadakrduwa barasti kareka hamu chgara keshek sud mand dabet barasti mn— wakuchgara keshek supasi bareztan dakam balam mn am prsyara la bareztan dakam am lazgana lakuy dast dakawet— zor supastan dakam bo walama katan
زۆر سوپاس ئەگەر بەڕێزتان لە سلێمانى بن سەنتەرێک هەیە لە جادەى ئۆرزدى بە ناوى سەنتەرى نیکۆتین …
هەڵە نەبم لەوێ دەست دەکەوێت .. +
daste mandwbwne awana mach akam ka hawle be wastan aean la penaw bashkrdne rawshe tandrwste xalkeda
سڵاو…. له گه ڵ ده ستخۆشی زۆر بۆ ئه م بابه ته به سووده من ئه مه وێت بڵێم که ئه و که سه ی ئه یه وێت واز له جگه ره بهێنێت پێش هه ر شتێک پێویسته خاوه نی ئیراده یه کی به هێز بێت له به رانبه ر دوژمنێکدا هێواش هێواش ته مه ن و ژیانی ئه سوتێنێ، من بۆ خۆم ماوه ی 12 ساڵ جگه ره م کێشا وه له کاتێکیشدا که بڕیارمدا ده ستبه رداری ببم له شه و و ڕۆژێکدا پاکه ت و نیوێک جگه ره م ئه کێشا، به ڵام به پشت به ستن به خوا و ئیراده ی خۆم توانیم زاڵ بم به سه ر ده روونی خۆمدا، 3 ڕۆژی سه ره تا زۆر به ئاسته م کاتم به سه ر ئه برد به ڵام دوای ئه وه هێدی هێدی ئاسایی بومه وه، له 1998 وه جگه ره م ته رک داوه، من وه ک ئه زموونی خۆم وا ئه زانم گرنگترین هه نگاو پێویسته به ئیراده یه کی به هێزه وه بڕیارێکی ئازایانه بده یت . به هیوای ته ندروستیه کی باش بۆ هه موان.