دواى ئەوەى نەخۆشێک ددانى ئەکێشتێت لەبەر هەر هۆیەک بێت پێویستە ڕەچاوى ئەم خاڵانە بکات ؛
1.گاز گرتن لەسەر لۆکە بۆ ماوەى نیو کاتژمێر.
2.دواى لابردنى لۆکەکە نابێت لۆکەى تر دابنرێت.
3.ئەو ڕۆژەى کە ددانت دەکێشتیت نابێت تف بکەیت ، ئەگەر لیک یاخود خوێن لەناو دەم بوو پێویستە لە لێوارى لێوەوە بسڕدرێت.
4.نابێت غەر غەرە بکرێت هەتا تێپەڕبوونى ٢٤ کاتژمێر.
5.نابێت نان لەسەر ئەو لایە بخورێت کە ددانەکەى لێ کێشراوە.
6.نابێت زمان بەر برین (شوێنى ددانە کێشراوەکە) بکەوێت.
د.ئیدریس فایەق قەرەداغى
دەست خۆش د. ئیدریس
بەراستى سوودم لێ بینى منیش بەتەمام بچم بۆ لاى پزیشکێک بۆ ئەوەى سەیرێکى دادنەکانم بکات بزانى هیچ پێویستەکیان پێویست نیە
+ ئەو ددانەى پشتەوەم کە هیشتا نەهاتووە نازانم چى پێدەلێن ( هەندێک دەلێن == ئاقلاتى == ) پێستەکەى سەرى کەمێک ئەستور بووە بەینى خۆشمان بی کەمێکیش دێشى
ئەوجا إنشالله دەچمە لاى پزیشک بزانم هیچم بۆ ناکات
دەى سەرکەتوو بن سەرم هێشاندن لەگەڵ دادن هێشانەکەم
بەڕێز ؛ گەردیلەى زانست
سەردانى پزیشکى ددان کارێکى گرنگە بە ڵام تاکى کوردى باخى ئەوتۆى پێنەداوە هێشتا
ئەو دانانەى وەک خۆت دەفەرمویت ددانى پشتەوە (3rd molar) ـــە هەروەکو خۆشتان فەرمووتان ئەو ئەستوربوونە ، دەیەوێت پێت بڵێت بەم زووانە دێمە دەرێ
سوپاس
دهست خۆش بۆ ئهو بابهته جوانه بۆ زانیاری زیاتر لهسهر ئاگایی دهم و ددان سهردانی
http://www.ddan.org بکهن
supas
دةست خؤش جةنابى دكتؤر، من 2 ددانم ديَشن بةلام ناويَرم بضمة لاى دكـــتؤر ضونكة جاريَك دانم ثر كردؤتةوة قةت ئازارى وام نةدييييييوةةةةةة!!!!
بەڕێز کاک عومەر , کاتێک ناوى پزیشکى ددان دەبرێت ڕاستەوخۆ ئازارمان بیردەکەوێتەوە ….هههه بەڵام لە ڕاستیدا شتەکان هێندە قورس نین و ئازارەکان هێندە نین , بەڕێزتان سەردانى پزیشکێکى ناسراو و بە ئەزموون بکەن بۆ ئازارەکەتان .. تۆزێک ئێش باشترە لەوەى ددانەکانت لە دەست بدەیت !